بەغداد-ا ه ع
سەرۆكی دەستەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی داوای لە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەنیەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر كرد لە بڕیاری پێدانی مۆڵەتی ناوی ڕدیۆی بەغداد بە هەر ڕاگەیاندنێك پاشگەزببێتەوە چونكە ئەو ناوە مافی مێژویی و مەعنەوی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقییەیە كە وەك میرات بۆی ماوەتەوە وەك ئەركی وەزارەتی ڕاگەیاندنی سەردەمی ڕژێمی پێشوو و لەوانەش ڕدیۆی بەغدایە كە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 82 ساڵ لەمەوبەر.
ئەبو هێل لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی چەندجارێك ئەو داوایەمان لە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان و ئەمیندارانی ئەنجومەنەكەیمان كردووە بەڵام توشی شۆك بوین كاتێك زانیمان دەستەكە ڕەزامەندی خۆی لەسەر پێدانی ناوی ڕادیۆی بەغداد كە ناوی كۆنترین ڕادیۆیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوەتە لایەنێكی تر بە بیانوی بە بەكار نەهێنانی ئەو ناوە لەلایەن تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقییەوە لە پەخشدا و بەبیانوی ئەوەی لە ئێستادا ناوی كۆماری عێراق لەبەغداوە بەكار دەهێنێت.
وتیشی: تۆڕەكەمان لە كۆتای ساڵی 2016ەوە بڕیاری ئەنجومەنەكەی گەڕاندۆتەوە بەناوە كۆنەكەوە بۆ ئەوەی ببێتە ڕادیۆی بەغداد لە ڕادیۆی كۆماری عێراق بەڵام دەستەكە وڵامی نەداینەوە بەبیانوی بونی قەرزی دارایی لەسەر تۆڕەكەمان.