بەغداد-ا ه ع
حەسەن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە جنێف لەگەڵ گابرییلا كویفاس بارون سەرۆكی یەكێتی بەرلەمانی نێودەوڵەتی و مارتن شو نگونگ ئەمینداری گشتی یەكێتیەكە تاوتوێی چاكسازیە پێشكەشكراوەكانیان كرد كە لە لایەن وڵاتە ئەندامەكانەوە پێشكەش كراون لەسەر لیستی یەكێتی بەرلەمانی نێودەوڵەتیەوە.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) هاتووە: كەعبی تەئكیدی لەسەر سەرخستنی كارەكانی كۆمكاری گشتی یەكێتی و یەكخستنی هەوڵەكانی پەرلەمانی نێودەوڵەتی بۆ بڕیاردان لەسەر یاسا و ڕاسپاردەكان كە خزمەتی بەرژەوەندی گەلانی دونیا دەكات لەگەڵ پێشهاتە نوێكانی ئەقلیمی و نێودەوڵەتی بگونجێت.
یەكێتی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دیموكراتی خوازی خاوەن شارەزای داوای بۆ نجامدانی خولی ڕاهێنانی ئاست بەرزیان بۆ نوێنەران و پشتیوانی پێكهاتەی ژنانیان كرد لە عێراق.