بەغداد-ا ه ع
دەستەی بیروبۆچون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای كۆبونەوەی لەگەڵ بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی بەرلەمان چەند بڕیارێكی گرنگی پەیوەست بە خوێندكارانی زانكۆی دەركرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند: بڕیارەكان تایبەتن بە ڕەزامەندی تاقیكردنەوەكان بۆ قەرەبوكردنەوەی ئەو خوێندكارانەی نەیان توانیوە بەشداری تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەم و دووەم بكەن لەگەڵ پێدانی 5 پلە بە خوێندكارانی قۆناغی یەكەم و چوارەم و ئەو خوێندكارانەی تەرقین قەیدیان هەیە لەگەڵ كەمكردنەوەی كرێی خوێندن بۆ هەموو قۆناغەكان.