بابل – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای بابل ئەمرۆ یەك شەممە رایگەیاند ژمارەیەك تۆمەتبار دەستگیركراون لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكە كە لە لایەن دادگاوە داواكراوبوون. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی بابل رایدەگەیەنێت هێزەكانی پۆلیس هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە قەزا و ناحیەكانی پارێزگاكە ئەنجامداوە، لە ئاكامیشدا ژمارەیەك تۆمەتباریان دەستگیر كردوە بە تاوانی ئەنجامدانی چەندین تاوانی كوشتن و سەرپێچی یاسایی بەپێی ئەو زانیارییە هەواڵگرییە وردانەی بەدەستیان گەیشتووە، رونیشیكردەوە دەستگیركراوەكان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بەمەبەستی تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان لەگەڵیاندا.