بەغداد – ا ه ع
دەستەی دەروازە سنوریەكان، ئەمرۆ چوار شەممە، لە دەروازی شەلەمچەی پارێزگای بەسڕە دەستگیركردنی چەند گەشتیارێكی ڕاگەیاند بەهۆی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەرەوە.
ئەو دەستەیە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند بە هاوكاری مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی گومرگ لە دەروازی شەلەمچە و پاراستنی دەروازەكە، چەند گەشتیارێك بە تۆمەتی گواستنەوەی مادەی هۆشبەری جۆری هێرۆیین دەستگیر كران.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە دەستگیركراوان راوانەی هۆبەی مادە هۆشبەرەكان كراون بۆ گرتنەبەری رێوشوێننی یاسایی دەرحەقیان.