بەغداد-ا ه ع
وەزارەتی داد، ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەیەكی نوێی ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی ژمارە 4512 بڵاوكردەوە و پێكهاتووە لە مەرسومی كۆماری كە ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری لەسەرداوە و سەرۆكایەتی كۆماریش ئیمزای كردوە.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە هاتووە ژمارە وەقائعی ئەم جارە پێكهاتووە لە مەرسومی كۆماری ژمارە 71 بۆ ساڵی 2018 بۆ دامەزراندنی دكتۆر بەرهەم ساڵح وەك سەرۆك كۆماری عێراق و مەرسومی كۆماری ژمارە 72 ی سای 2018 و خانەنشینكردنی دكتۆر محەمەد فوئاد مەعسوم خزڕ سەرۆك كۆماری پێشوو.
هەر لەو بەیاننامەیەدا: مەرسومی كۆماری ژمارە 73بۆ ساڵی 2018 بۆ نوری مالكی دەركراوە و خانەنشین كراوە وەك جێگری پێشوی سەرۆك كۆمار هەروەها مەرسومی ژمارە 74ی ساڵی 2018بۆ ئوسامە عەبدولعەزیز نوجەیفی دەركراوە و خانەنشینكراوە وەك جێگری سەرۆك كۆمار هەروەها مەرسومی 75ی ساڵی 2018 بڵاوكراوەتەوە بۆ خانەنشینكردنی ئەیاد هاشم عەلاوی وەك جێگری سەرۆك كۆمار.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات