بەغداد-ا ه ع
دەستەی خاڵە سنوریەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە، چەند كەسێكی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف دەستگیر كرد.
دەستەكە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع ) كەوتوو ڕایگەیاند: لە فڕۆكەخانەی نەجەف چەند گەشتیارێك دەستگیر كراون كە پێشتر بڕیاری دەستگیركردنیان هەبووە، بە پاڵپشتی نوسراوی بەڕێوبەرایەتی پێناسی باری شارستانی و پاسپۆرت بەڕێوبەرایەتی كاروباری نشتەجێكردن و مادەی 433 ق ع /1-459 ق ع.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە دەستگیركراوەكان ڕەوانەی پولیسی فڕۆكەخانە كراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێكارە یاسایی بەرامبەریان بگیرێتە بەر.