بەغداد – ا ه ع
وەزارەتی دەرەوە پیرۆزبایی لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق كرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەی هەمیشەیی هەواڵەكان.
لەوبارەیەوە دكتۆر ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، دەڵێت نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە عەلی كینانی بەرێوەبەری كەناڵی هەواڵی عێراقییە IMN دەكات بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەی هەمیشەیی هەواڵەكان بە كۆی دەنگ.
مەحجوب وتیشی ئەو پۆستە دەستكەوتێكی گرنگە بۆ عێراق لە دوای زنجیرەیەك لە پێگەی تری نێودەوڵەتی تر لە دوای سەركەوتنی گەورە بەدەستیهێناوە.