بەغدا – أ ه ع عەبدولرەزاق عیسا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمرۆ یەك شەممە هادی دویج عەتابی بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆی واست راسپارد. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت: عیسا، هادی دویج عەتابی بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆی واست راسپاردووە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، وەزیری خوێندنی باڵا لەمیانی دیدارەكەدا پەرۆشی وەزارەتەكەی دوپاتكردوەتەوە بۆ پێدانی دەرفەت بە مامۆستایان تا پۆستی سەرۆكایەتی وەرگرن لە زانكۆكان، رۆشنایشی خستە سەر هەوڵەكانی عەبدولرەزاق ناسری سەرۆكی پێشووی زانكۆی واست لە خزمەتكردنی بە بواری خوێندنی باڵا.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات