بەغداد-ا ه ع
دكتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆكایەتی كۆبونەوەی لیژنەی كاتی و ڕاسپێردراوی ڕاستكردنەوەی سیستمی ناوخۆی كرد كە ئەمڕۆ دووشەممە لە هۆڵی دەستوری بۆ تاوتوێكردنی ڕاستكردنەوەی پێشنیاركراوی مادە و دەقەكانی سیستمی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبونی شێخ سەباح ساعدی و ئەندامانی لیژنەكە.
لە كۆبونەوەكەدا بەشداربوان تەئكیدیان لەسەر گرنگی ئەنجامدانی چاكسازی كردەوە بەپێی ڕێكارە یاساییەكان و ئالیاتی دستور و گونجاندنی لەگەڵ قۆناغی داهاتودا بەتایبەت ئەنجومەنی نوێنەران لە خولی چوارەم چەند ئستحقاقێكی لە پێشە و دەبێت كاری جدی بكات بۆ دەركردنی یاساكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە گەلی عێرق