سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی رێنمایی دەداتە كارمەندان رانەكێشرێن بۆ شەڕە قەسە و وەڵامی ئەوانە نەدەنەوە كە دەیانەوێت تۆمەتیان بۆ درەست بكەن

  • 24-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بەغدا ا ه ع فەزڵ فەرەجەڵا سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كارمەندانی راسپارد رێگە نەدەن رابكێشرێن بۆ شەڕە قسە و وەڵامی ئەو دەزگایانەش نەدەنەوە كە دەیانەوێت تۆمەتیان بۆ دروست بكەن. لە میانی بەشداریكردنی لە گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی كە فەرمانبەرانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی رێكیانخستبوو وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەو تۆمەتانەی كەناڵی ئاسمانی فورات بڵاویان دەكاتەوە و ئەو هەڵانەی دەرحەق بە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دەیانكات، لەوبارەیەوە رایگەیاند جێی داخە ئەو تۆمەتە بێ بنەمایانە لە كەناڵێكەوە بڵاو دەكرێتەوە كە هاوبەشمان بوون لە شەڕ لە دژی تیرۆر، لەوبارەیەشەوە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی چەندین شەهید و تەزحییەی داوە لە میانی روماڵكردنی بەرەكانی جەنگ دژی تیرۆریستانی قاعیدە و داعش، رونیشیكردەوە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی ماڵی هەموو كەسێكە و بۆ هیچ لایەك قۆرغ نەكراوە و دەست و دڵمان كراوەن بۆ هەموو لایەك. فەزڵ فەرەجەڵا وتیشی ئەو تۆمەتانەی لە كەناڵی ئاسمانی فوراتەوە بڵاو دەكرێنەوە پشتی بەهیچ بەڵگەیەك نەبەستوە، بەڵكو تەنها چەند تۆمەتێكی بێ بنەمان و لە راستیەوە دوورن، رونیشیكردەوە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دامەزراوەیەكی گەورەیە و چەندین دامەزراوەی راگەیاندن لەخۆ دەگرێت و تەنها لە كەناڵی عێراقییەدا بچوك ناكرێتەوە و سەرجەم بەشەكانیشی سەرباری نەبوونی داهاتیش بەڵام بەرەوپێشچوونی بەرچاوەی بەخۆوە بینیوە. سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بە كارمەندانیشی رایگەیاند من یەكێكم لە ئێوە دەرگاشم واڵایە لەبەردەمتاندا و گوێ بەو تۆمەتانەش نادەم كە ئاراستەم دەكرێن، بەڵام بە توندی بەورگری لەئێوە دەكەم لەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئێوە و تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دەكرێت.