بەغداد – ا ه ع
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمرۆ دوو شەممە، دۆزینەوەی حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعش و دەستگیركردنی 6 گومانلێكراوی لە سامەرا ڕاگەیاند.
لەوبارەیەوە یەحیا رەسوڵ وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند هێزە ئەمنیەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەرا لە چوارچێوەی كەرتی بەرپرسیارێتیان دەستیان بەسەر حەشارگەیەكدا گرتووە.
وتیشی هێزە كانیان ئەو حەشارگەیەیان سوتاندوە و 6 گومانلێكراویشیان دەستگیر كردووە.