لە ئەنبار 5 تۆنێل و 3 بۆمبی چێندراو تەقێنرایەوە

ئەمنی
  • 15-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    هێزە هاوبەشەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جزیرە تەقاندنەوەی 5 تۆنێلی تیرۆریستانی داعشی لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
    لەوبارەیەوە سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند هێزێكی هاوبەش لە مەفرەزەكانی چارەسەركردن لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جزیرە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی لە ناوچەكانی (باشوری كبیسە – تەل مەرج – تل عەلوان – هیت) ئەنجامدا و 5 تۆنێل و 3 بۆمبی چێندراویان تەقاندەوە.