بەغداد-ا ه ع
وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ دووشەممە، دەستگیركردنی 15تیرۆرستی داعشی ڕاگەیاند.
لیوا سەعەد مەعەن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە ڕایگەیاند: بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی نەینەوا و بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری توانیان 15تیرۆرستی داعش دەستگیر بكەن.
مەعەن وتیشی: تیرۆرستە دەستگیركراوەكان داواكراون و پێشتر بڕیاری دەستگیركردنیان هەبووە و8یان لەچوارچێوەی گروپێكدابوون.