بەغداد – ا ه ع
بە سەرۆكایەتی عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە، ئەمرۆ یەكشەممە، شاندی هاوپەیمانی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوە سەردانی هەولێریان كرد.
لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن نوسینگەی راگەیاندنیانەوە دەرچوە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە هاتووە، وەفدەكە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی تاوتوێی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و ئەستحقاقی دەستوریان كردووە لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوودا.