بەغداد-ا ه ع
عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە لەگەڵ ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی هاوپەیمانی قرار تەوتوێی پێشهاتە سیاسی و دۆسەی پێكهێنانی حكومەتی نوێیان كرد.
نوسینگەی ڕەوتی حیكمە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: حەكیم تەئكیدی لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كردۆتەوە كە لەسەر ئەو پێشینە و بەرنامەیە بێت كە لەسەری ڕێكەوتون و لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا و داوای كرد پشتیوانی حكومەتی داهاتو بكرێت و پاڵپشتی سەرۆك وەزیرانی داهاتوش بكرێت بۆ پێك هێنانی حكومەت.
حەكیم تەئكیدیشی لەسەر پەوەندی ڕاستەوخۆی كوتلە سیاسیەكان كردۆتەوە بۆ نزیككردنەوەی بیروبۆچونەكان بۆ دەربازكردنی عێراق لە قەیرانی سیاسی.