بەغداد-ا ه ع
ئەرشەد ساڵح نوێنەری سەرۆكی بەرەی توركمانی ڕایگەیاند: كردنەوەی ڕاگەیاندنی بینراو و بیسراو بەزمانی توركومانی لەلایەن تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقەوە هەنگاوێكی گرنگە بۆ هاوڵاتانی توركومان چونكە ئەوان پێكهاتەیەكی سەرەكین لە عێراقدا.
ساڵحی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند: دەركردنی ڕۆژنامەی(سەباح كەركوك) بە زمانی توركومانی و دەست پێكردنی پەخشی كەناڵی ئاسمانی توركومانی لە لایەن تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بەڵگەیەكی ڕونە بۆ ڕاستگۆیی ڕاگەیاندنی تۆڕەكە و كارگێڕی و پیشەیی ئەو تۆڕە و گرنگی دانیەتی بەهەموو هاوڵاتیانی عێراق، وتیشی دەركردنی ڕۆژنامەیەك بەزمانی توركومانی و وەشانی پەخشی كەناڵێك بەهەمان زمان هەنگاوێكی گرنگە.