بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند توندوتیژی دژی ژنان دیاریدەیەكی گشتی و نەخۆشیەكی كۆمەڵایەتی نییە تەنها لە عێراقدا ئەگەر بەراورد بكرێت بە روداوەكانی وڵاتانی تر، ئەگەر لەهەر ئاستێكدا بێت تاكەكەسی یان بەش نەخۆشی بێت یان نا، نیشانەیەكی ترسناكە و دەگوازرێتەوە بۆ بەشێكی كۆمەڵگە و كۆنترۆڵكردنی قورس دەبێت ئەگەر هەموو لایەك هەوڵی تێگەیشتن لە هۆكار و ئەنجامەكانی نەدەین.
بەرێزیان لەمیانی وتارێكی لەكۆنگرەی رۆژی ئیسلامی بۆ روبەروبونەوەی توندوتیژی دژی ژنان داوایكرد پەلەبكرێت لە پێكهێنانی بازنەیەكی لێكۆڵینەوە كە هەر سێ دەسەڵاتەكە و زانایانی كۆمەڵایەتی و مامۆستایانی زانكۆ و دامەزراوە ئەمنیە پەیوەندیدارەكان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن تیایدا بەشداربن بۆ دەستنیشانكردنی جۆرەكانی توندوتیژی دژی ژنان لە كۆمەڵگەی عێراقی و هۆكار و بیرۆكە و بۆچونەكان كە هاندەرن بۆی، دواتر دەرهێنانی ئەوەی كەپێویستە تا یاسا بۆ چارەسەركردنی دەربكرێت.
سەرۆكی پەرلەمان تەئكیدیشیكردەوە هیچ دەسەڵاتێك هی هەر كەسێك بێت بە سەر عێراقییەكانەوە نییە ئەگەر لە دەرەوەی ناوەرۆك و لۆژیكی دەستورەوەبێت، بە هەمانشێوە هیچ كەسێكیش بۆی نییە نەهجی خۆی یان بۆچونەكانی بەسەر هیچ كەسێكدا بسەپێنێت، دەستور یان یاساكانیش رێگە بە توندڕوی نادەن كە ببێتە دەسەڵات و مافی ژیان لە گەل و كۆمەڵگەكەمان بسەنێتەوە، هاوكات رێگە نادرێت تاوانە قێزونەكان دژ بە ژنان بە سیاسی بكرێن ئەگەر هەڵسوكەوتەكە تاكە كەسی بێت یان كۆمەڵەیی.
بەرێزیان جەختیشی كردەوە یەكێك لە گرنگترین هۆكارەكانی تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵگە، نانەوەی قەیرانی سیاسی نوێیە لە كاتێكدا هەمومان شەو رۆژ هەوڵی نەهێشتنی قەیرانە كۆن و نوێكان دەدەین.