رێژەی هەناردەكردن و داهاتی نەوت لە مانگی تشرینی دووەمدا بەرزبووەتەوە

  • 24-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع وەزارەتی نەوت ئەمرۆ یەك شەممە رایگەیاند هەناردەكردن و داهاتی نەوت بۆ مانگی تشرینی دووەم بە بەراوردكردنی بە مانگی تشرینی یەكەم بەرزبوەتەوە. لەوبارەیەوە وەزارەتی نەوت لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایدەگەیەنێت رێژەی داهات و هەناردەكردنی نەوت بۆ مانگی تشرینی دووەم بە بەراوردكردنی بە مانگی تشرینی یەكەم بەرزبوەتەوە بەپێی دوا سەرژمێریی كۆمپانیای فرۆشتنی نەوت ( سۆمۆ)، بەو پێیەی كۆی رێژەی هەناردەكردنی نەوت لەو مانگەدا گەیشتوەتە (105) ملیۆن و (50) هەزار (819) بەمیل نەوت ( سەد و پێنج ملیۆن و پەنجا هەزار و هەشت سەد و نۆزدە) بەمیل نەوت بووە، داهاتەكەشی (6) ملیار و (21) ملیۆن و (113) هەزار دۆلار، ( شەش ملیار و بیست و یەك ملیۆن و سەد و سیانزە هەزار) دۆلار بووە. لەوبارەیەوە عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوت رایگەیاند هەناردەكردنی نەوت لەو لە مانگی تشرینی دووەم گەیشتوەتە (105) ملیۆن و (50) هەزار (819) بەمیل نەوت، وتیشی داهاتەكەشی (6) ملیار و (21) ملیۆن و (113) هەزار دۆلار، ( شەش ملیار و بیست و یەك ملیۆن و سەد و سیانزە هەزار) دۆلار بووە، ئەوەش لە كاتێكدایە هیچ بڕە نەوتێك بە پێی سەرژمێریەكانیان لە كەركوكەوە هەناردە نەكراوە. وتییش نرخی یەك بەرمیل نەوت بەشێوەیەكی رێژەیی بە (57.316) دۆلار فرۆشراوە، لەرێی (40) كۆمپانیای جیهانی جیاجیاوە.