بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازی كرد لە عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە.
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە هاتووە، حەلبوسی تەئكیدیكردەوە ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی تەواو بۆ حكومەت دەرەخسێنێت بۆ ئەوەی ئەركەكەی جێبەجێ بكات لە رێی كاراكردنی رێوشوێنەكانی چاودێری و بەهێزكردنی ئەدائی.
وتیشی چاوەرێی پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزاری بەهێز دەكەین تا داخوازییەكانی هاوڵاتیانی عێراق جێبەجێ بكات و چارەسەری قەیرانەكان لە وادەیەكی دیاریكراودا بكات، وتیشی گەلی عێراق چوار ساڵی تریش چاوەرێ ناكات تا چارەسەر بۆ كێشە و ئێش و ئازارەكانی بدۆزرێتەوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە لە دیدارەكەدا تاوتوێی رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران كرا لە رەخساندنی پشتیوانی بۆ سیستمی دیموكراتی و بەرزكردنەوەی ئاستی دامەزراوەكانی دەوڵەت لەرێی پتەوكردنی رۆڵی چاودێری ئەنجومەن و دارشتی ئەو یاسایانەی پشتیوانی لەو رێرەوە دەكەن.