نەینەوا-ا ه ع
نەوفەل عاكوب پارێزگاری نەینەوا ئەمڕۆ شەممە زیاتر لە 50 دوكانی بازرگانی دوای دوبارە نۆژەنكردنەوەیان لە بازاڕی باب سەرای كردەوە كە یەكێكە لە كۆنترین بازاڕكانی شاری موسڵ.
عاكوب لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند:كادر و فەرمانبەرانی شارەوانی موسڵ دووبارە 50دوكانی بازرگانیان لە بازاڕی سەرای ی كۆن لە ڕاستی موسڵ نۆژەنكردۆتەوە دوای ئەوەی لەلایەن تیرۆرستانی داعش وێرانكرابوو و بونە گۆڕەپانی شەڕ لە سەنتەری شارەكە.
وتیشی خاوەنی ئەو دوكانانە لە ئێستادا دوای نۆژەنكردنەوەی دوكانەكانیان كاری خۆیان دەكەن لەوانە دوكانی خواردن و دوكانی داودەرمان و دانەوێڵە و قاپوقاچاخ و دووبارە وەك پێشوو لە خزمەت دانشتوانی سەنتەری موسڵن دوای گەڕانەوەی زۆربەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد