خەڵاتی باشترین بانك، بانكی بازرگانی عێراق وەریدەگرێت

  • 13-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    بانكی بازرگانی عێراقی ئەمڕۆ شەممە 13تشرینی یەكەمی 2018 و بۆ یەكەمین جار لەوەتەی دامەزراوە خەڵاتی باشترین بانكی لە عێراق بۆ ساڵی 2018 وەرگرت دوای ئەوەی گۆڤاری كلوبڵی ڤینیسی تایبەت بە بانكەكان دەستنیشانی كردووە.
    لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە گۆڤاری كلوبڵ ڤینینسی خەڵاتی باشترین بانكی لە عێراق بۆ ساڵی 2018بەخشیوەتەوە بانكی بازرگانی عێراقی لە ڕیزبەندی باشترین بانكەكانی جیهان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەچوارچێوەی كۆبونەوەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی imf كە لە ئەندەنوسیا بەڕێوەچوو.
    هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەو گۆڤارە كەگۆڤارێكی دیاری كەرتی دراوی جیهانییە و لێكۆڵینەوە و چاودێری چالاكی بانكەكان و ڕۆڵیان لە بەدەستهێنانی گەشەكردنی دەكات لە وڵاتانی جیهان.