بەغداد-ا ه ع
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە ئەركی گرنگ هەیە كە دەبێت حكومەتی داهاتوو جێبەجێیان بكات لەوانە پەیامی بەسڕە و ئاوارەكان و خزمەتگوزاریەكان.
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لەمیانەی وتەیەكیدا لە ئاهەنگێكدا پێشكەشیكرد كە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بەبۆنەی 37 ساڵیادی دامەزراندنیەوە سازكرابو و ئاژانسی هەواڵی عێراقیە(ا ه ع)ئامادەی بوو سەرۆك كۆمار داوای كرد هەمووان هاوكاری سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كە خزمەتی گەل بكات و دووربێت لە پشكپشكێنە.
سەرۆك كۆمار وتیشی: گەلەكەمان ئەدای باشتری لێمان دەوێت و ئەوە بەس نییە كە بەدەستمان هێناوە و لەدژی دكتاتۆریەت شۆڕشمان كردووە.