هەولێر-ا ه ع
فەخری كەریم سەرۆكی دامەزراوەی مەدا باسی لە ئەزمونی ڕاگەیاندنی سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی موجاهد ئەبو هێل كرد.
كەریم بەم شێوەیە وەسفی ئەبو هێلی كرد لەكاتی قسەكردنی لە دیبەیتی دەوڵەت و سیاسەت لە پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر بە پیاوە سەركەوتوەكە كە دەستكەوتی زۆری بۆ تۆڕكە بەدەست هێناوە لەقەڵەمی دا.
سەرۆكی دامەزراوەی مەدا باسی ئەو سەركەوتنانەی كرد كە تۆڕەكە بەدەستی هێناوە لەوكاتەی كە بۆتە سەرۆكی تۆڕەكە.
كەریم وتی بە كەسێكی ڕاشكاو و بێ موجامەلە ناسراوە، راشیگەیاند ئەبو هێل كەسێكی نیشتمان پەروەر و ڕاستگۆیە و گەشە دەكات و پێش دەكەوێت و هەوڵەكانی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی پیشەیی بێت لەكاتێكدا ڕەوشەكە نالەبار و ئاڵۆزە.
وتیشی زۆر قورسە كەسێك بتوانێت بەم ڕێگایەدا تێپەڕبێت و ڕێی بكات وبەسەلامەت دەرچێت ئەوەش هاوڕێی خۆشەویستم ئەبو هێل بەدەستی هێنا.
راشیگەیاند لە ئێستادا عێراقیە پڕ بینەرە ئەوەش بۆ ئەو هەوڵە نوێیانە دەگڕێتەوە بۆ دووبارە هەستانەوەی بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە بێلایەنی و پیشەییەوە هەیە كە بۆ سەرۆكەكەی دەگەڕێتەوە.