بەغدا – ا ه ع وەزارەتی نوت بە نیازە گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیای جنهوا-ی چینی بۆ گەشەپێدانی كێڵگەیەكی نەوتی لە خۆرهەڵاتی بەغدا واژۆ بكات. لای خۆیەوە عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایدەگەیەنێت سبەینێ وەزارەتی نەوت گرێبەستێك بۆ گەشەپێدانی كێڵگەیەكی نەوتی لە خۆرهەڵاتی بەغدا لەگەڵ كۆمپانیای جنهوا-ی چینی واژۆ دەكات. وتیشی مەبەستی وەزارەتی نەوت لەم گرێبەستە بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتە لەو كێڵگەیە بۆ 40 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا، لەماوەی 5 ساڵدا لە رۆژی جێبەجێكردنی گرێبەستەكە، راشیگەیاند ئەو كۆمپانیا چینییە كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون و لە نێویشیدا قوتابخانە و دایەنگا و بنكەی تەندروستی دروستدەكات. وتەبێژی وەزارەتی نەوت وتیشی گرێبەستەكە كۆمپانیاكە ناچار دەكات بە رێژەی لەسەدا 50 دەستی كاری ناوخۆیی لە جێبەجێ كردنی پرۆژەكانیدا بەكاربهێنێت، ئەو رێژەیەش بە شێوەیەكی پلەیی زیاد دەكات تا دەگاتە ئاستی لەسەدا 80ی كۆی ئەو كەسانەی لە پرۆژەكەدا كاردەكەن.