هەولێر-ا ه ع
موجاهد ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لە شوێنی خۆیدا خاڵی لەسەر پیتەكان دانا نەوەك ئەوانەی تر خاڵەكان بۆ ناشرینكردنی ڕاستیەكان بەكاردێنن بەكورتی نوەڕۆكەكەی گەیاند و لەهەولێرەوە سەركەوتنی تۆڕەكەی لە ڕاگەیاندنی هەڕەمەكی بۆ نیشتمانی ڕاگەیاند ئەوەش لەكاتێكدا ڕویی دا كە گەشبینەكانیش چاوەڕێیان نەدەكرد بەڵێ ئەوە ئەو ڕاستیەیە كە دەیدركێنم و بەو پەڕی ئازایەتیەوە دەیخوێنمەوە و ئەوانەی پێشتر ڕەخنەیان لە كاری تۆڕەكە دەگرت بۆیان هەژمار دەكرێت نەك لەسەریان ئەم وتەیەی ئەبو هێل لە چوارچێوەی دیبەیتێكدابوو لەسەر ڕاگەیاندنی دەوڵەت وسیاسەت لە پێشەنگای نێودەوڵەتی كتێب پێشكەشی كرد.
لەگەڵ باس كردنی ئامانجەكان كە لەماوەی تەنها ساڵێكدا بەدەست هاتوون دەستكەوتەكا روو لە زیادبوونە.
ئەبو هێل دوپاتیكردەوە تۆڕەكە خۆپیشاندانەكانی ئەم دوایەی لەهەموو كەناڵەكانی تر باشتر ڕوماڵكردووە ولەهەمووان زیاتر كاری لەسەر كردوە.
ئامادەبوان هەمووان چەپڵەیان بۆ ئەبو هێل و ئەو پێشكەوتنانە لێدا كە بەم دوایانە تۆڕەكە بەدەستی هێناون پێش ئەوەی باسی پڕۆژە و بەرنامەكانی داهاتوو بكات كە كە هەردوو كەناڵی عێراقییەی كوردی و توركومانی دەكەنەوە و پەخشیش 24 كاتژمێر دەبێت دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) بەچوار زمان كرایەوە بۆ ئەوەی مەوداێكی بەرفراوانی پەخشی ئەلكترونی روماڵبكات.