بەغداد – ا ه ع
نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو رایگەیاند: 15184 كەس خۆیان بۆ پۆستە وەزارییەكانی حكومەت كاندید كردووە.
لە ڕگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەلایەن لیژنەیەكی پسپۆرەوە وردبینی بۆ كاندیدەكان كراوە و ٦٠١ كەسی شایستەیان بەپێی مەرجەكانی تەمەن و بڕوانامە و پسپۆرییان پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەكان.
ناوی ئەو ٦٠١ كەسە لەلایەن لیژنەكەوە تاوتوێ دەكرێت بۆئەوەی باشترین پاڵێوراویان دیاری بكرێت و چاوپێكەوتنیان لەگەڵدا بكرێت.