تاران-ا ه ع
بە سەرۆكایەتی دكتۆر كەریم مزعەل ساعدی بریكاری ئێداری و دارایی شاندێكی باڵا لە وەزارەتی گەیاند سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كرد بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك، گرنگترینیان خزمەتكردنی سەردانیكەرانی چلەی ئیمام حوسێن(س خ)لەسەر بێت.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە هاتووە شاندەكە لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا تاوتوێی ئەو ئاسانكاریانەیان كردوە كە عێراق پێشكەشی سەردانیكەرانی دەكات لەماوەی سەردانەكەدا بەتایبەت خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت و پەیوەندیەكان كە بێ بەرامبەر دەبێت.
هەروەها باسی چەند بابەتێك و ڕێكەوتنی تریان كردووە بەتایبەت لەبواری تەكنەلۆژیا و زانیاری و پەیوەند و ترانزێت و تەئكیدیان لەكاراكردنەوەی هاوكاری هاوبەشدكردووە بۆ پێشكەشكردنی باشترین پڕۆژە بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندیەكانی هەردوو وڵات.