كەربەلا - ا ه ع
شیخ عەبدلمەهدی كەربەلایی نوێنەری مەرجەعیەی باڵای ئاینی داوای كرد ڕۆبەڕوی گەندەڵی دارایی و ئیداری ببنەوە و وزە و تواناكان بخرێنەگەڕ بۆ بەدەست هێنانی ئاوەدانی و دەستەبەركردنی خۆشگوزەرانی بۆ كۆمەڵگا.
كەربەلایی لەچوارچێوەی وتاری نوێژی هەینیدا لە كەربەلا، ڕەخنەی لە چەواشەكاریەكانی ڕاگەیاندن و سیاسیەكان و بەزۆر دەركردن و ئاوارەكردن لەناو عەشایرەكان و كڕینی پلە و پۆست و بڵاوبونەوەی بەلاڕێبردندا گرت.
وتیشی پێویستە یەكترقبوڵكردن و پێكەوە ژیان لە كۆمەڵگادا بەدەست بێت
كەربەلایی ڕاشیگەیاند: پڕۆسەی پێشكەوتن لە ڕێی پڕۆسەی ئەكادمی و بەرەو پێشبردنی پڕۆسەی پەروەردە و ئەخلاقی دێت و هۆشیاریشیدا لە خراپ بەكار هێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان.