نەینەوا- ا ه ع
حكومەتی خۆجێیی نەینەوا، ئەمڕۆ هەینی، گەڕانەوەی 60خێزانی ئاوارەی مەسیحی بۆ دەشتی نەینەوا ڕاگەیاند.
نەوفەل عاكوب پارێزگاری نەینەوا لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند: 60 خێزانی مەسیحی لە هەرێمی كوردستانەوە گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان لە دەشتی نەینەوا دوای دابینكردنی ئاسایش و خزمەتگوزاری بۆ ناوچەكانیان.
عاكوب وتیشی چەند خێزانێكی تریش هەن كە لە هەفتەی داهاتودا كار بۆ گەڕاندنەوەیان لە بەری ڕاستی موسڵ دەكرێت.