نەینەوا-ا ه ع
سندوقی ئاوەدانكردنەوەی نەینەوا، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند دەست بە نۆژنكردنەوەی نەخۆشخانەی گەیارە دەكرێت هەروەها چەند پڕۆژەیەكی تر لەناحیەی گەیارەی باشوری موسڵ كرانەوە.
ئەندازیار سالم یحیا بەرپرسی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی نەینەوا لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ڕایگەیاند: فەرمانبەر و كادرانی شارەوانیەكانی نەینەوا و بەڕێوبەرایەتی ناحیەكە چەند ڕێگەیەكی داخراویان لەناو ناحیەكە كردۆتەوە دوای ئەوەی بەتەواوەتی چارسەركراون و دووبارە قیركراونەتەوە دوای ئەوەی لە پڕۆسەی ئازادكردنی ئەو ناوچەیە زیانیان بەركەوتبوو هەروەها چەندین فەرمانگەی حكومیان نۆژەنكردۆتەوە كە بەهۆی كردەوەی تیرۆرستی لەناو ناحیەكە زیانیان بەركەوتبوو.
یەحیا وتیشی: كادر و فەرمانبەرەكانمان لە ئێستادا سەرقاڵی دابینكردنی پێداویستیەكانی نەخۆشخانەی ناحیەی گەیارەن بۆ ئەوەی جارێكی تر خزمەتی هاوڵاتیان بكەنەوە.