بەغداد-ا ه ع
حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژی پێنجشەممە لە نوسینگەكەی خۆی پێشوازی لە مەولمد چاوش ئۆغڵو وەزیری دەردەوەی توركیا كرد
بە پێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە هەردولا تاوتوێی بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكانی هەردوو وڵات و چارەسەری كێشە هەڵپەسێراوەكانیان كردوە لە ڕێی ئەنجومەنێكی ڕێكخستن لەنێوان هەردوو وڵاتدا بەتایبەت دۆسەی ئاو و پشتوانی كردنی عێراق لەبواری ئاوەدانكردنەوەدا.
عەبادی ڕایگەیاندوە: گرنگە كە هاوكاری نێوان هەردوو وڵات و وڵاتانی دراوسێ لە شەڕی دژی تیرۆر بەردەوام بێت بەتایبەت دوای ئەوەی عێراق توانی زۆربەی ناوچە و خاكەكەی لە تیرۆر ڕزگار بكات، وتیشی دەبێت هەوڵەكان بەردەوام بێت بۆ ڕاوەدونانی پاشماوە و شانەكانیان هەتا ئێستاش ئۆپەڕاسیۆنەكانمان لەلایەن قارەمانەكانی وڵات بۆ لەناوبردنیان بەردەوامن.