موسڵ: خۆڵباران بۆتە هۆی بڕینی كارەبا و مەودای بینینی كەمكردۆتەوە

  • 11-10-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا - ا ه ع
    خۆڵباران لەشاری موسڵ و سەنتەری پارێزگاكەی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بووە هۆی بڕینی كارەبا و كەمكردنەوەی مەودای بینین لەزۆربەی ناوچەكانی ئەو شارە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)پێی ڕاگەیاندین بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی خۆڵبارین لە سوریاوە بەرەو شاری موسڵ لەدوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ وە كارەبا لەزۆربەی ناوچەكان بڕاوە و زۆربەی بازاڕ و دوكانەكان داخراون و مەودای بینین كەمبۆتەوە.
    چەند سەرچاوەیەكی تەندروستیش لە نەخۆشخانەی ئبن ئەسیر ڕایانگەیاند: بەدەیان حاڵەتی خنكانیان وەرگرتووە كە زۆربەیان مناڵن وتیشی شەپۆلی خۆلبارینەكە لە سنوری باكوری عێراقەوە بەرەو شاری موسڵ هاتووە.