بەغداد-ا ه ع
ئەمڕۆ پێنجشەممە مونتەدای ڕۆشنبیری عێراقییە دانشتنێكی بەناوی ڕۆڵی بیسراوی لە بڵاوكردنەوەی ڕۆشنبیری كۆمەڵایەتی بەبۆنەی ساڵیادی دروست بونی ڕاگەیاندنی بیسراوی عەرەبی سازكرد.
نەجات عەبدوڵڵا بەڕێوبەری مونتەداكە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: لە دانشتنی ئەمڕۆدا باسی كاریگەری میدیایی بیستراومان كردووە لە بڵاوكردنەوەی ڕۆشنبیری كۆمەڵایەتی كە لەلایەن دكتۆرحەسەن عەبد رازی و ڕاگەیاندكار سەوسەن جزراوی و مونا بەسڕی ئەستێرەی درەوشاوی میدیای بیسراوە پێشكەش كراوە و لەلایەن فائیدە كامل بەڕێوەچووە.
وتیشی: دانشتنەكە وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە كە ئایا تا ئێستا میدیای بیسراو كاریگەری هەیە لەسەر كۆمەڵگە و دەتوانێت پەیامی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی بگەێنێت بەتایبەتی لە ئێستادا كە ئامڕازەكانی پەیوەندی كۆمەڵایەتی زۆربوون.
لایی خۆیەوە سەوسەن جەزراوی میدیاكار دەڵێت هەڵگرتنی ڕادیۆ ئاسانە و ئاسانیش بەكار دێت و تەنها یەك هەستی وەرگر بەكار دەهێنێت بۆیە ئەمەش وا دەكات كە ئەركی بیسراو بۆ گەیاندنی زانیاری لە ڕێگەی وشەی كاریگەر و پر ماناوە بێت.