بەغداد-ا ه ع
دكتۆر ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتلافی وەتەنیە داوای لە هێزە سیاسیەكان كرد بەرژەوەندی نیشتمانی لەبەرچاو بگرن و كار بۆ سەرخستن و سەركەوتنی ئەركی عادل عەبدولمەهدی بكەن كە ئەركی پێكهێنانی حكومەتی پێڕاسپێردراوە و دەڵێت ئەمە كۆتا هەلی بەدەست هێنانی چاكسازیە كە چاوەڕوان دەكرێت و دەبێت دور بكەونەوە لە كاریگەری سیاسی كە لە بەرژەوەندی حیزب یان چینێكی دیاریكراودایە.
لەبەیەننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەیاد عەلاوی ڕایگەیاند: عێراق لەناو جەرگەی زریانەكە كە دەورەی ناوچەی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی داوە و ئەمڕۆ هەلێك لەبەردەم وڵاتەكەماندایە بۆ بەدەستهێنانی چاكسازی لە دەوڵەت و دەزگاكانی.
وتیشی پێویستە پاڵپشتی و پشتیوانی حكومەتی داهاتوو بكەین بۆ بەدەست هێنانی چاكسازی.