بەغداد-ا ه ع
هێزە ئەمنیەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو كەسییان دەستگیر كردووە كە خۆیان وەك ئەفسەری هێزە ئەمنیەكان لەبەغداد ناساندووە.
لیوا سەعد مەعەن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لەبەیانامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی هەواڵگری و ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر لەبەغداد كە سەر بە ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی توانیان دوو كەس لە بەشی كەرخی بەغداد دەستگیر بكەن كە خۆیان بە ئەفسەری هێزە ئەمنیەكان ناساندووە و و بە بیانوی دامەزراندن خەڵكیان هەڵخەڵەتاندوە.
مەعەن وتیشی: لەكاتی دەستگیر كردنی ئەو دوو كەسە پێناسی 5 لە هاوڵاتییانیان پێبووە و ڕێكاری یاسای بەرامبەریان گیراوەتە بەر.