بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، لە ئەستەنبوڵا، چاوی كەوت بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا.
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: لەسەرەتای دیدارەكە ئەردۆغان پیرۆزبایی لە حەلبوسی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی پەرلەمان، لەهەمانكاتدا پیرۆزبایی هەنگاوەكانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی كرد و تەئكیدیكردەوە لەسەر پشتیوانی توركیا بۆ عێراق لەگەڵ هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و یەكخستنی گوتاری عێراقیەكان و پتەوكردنی یەكێتی رۆڵەكانی.
هەر لە میانی دیدارەكەدا پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵات خرایەڕوو لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی هاریكاری هاوبەش، ئەوەی پەیوەندی بە دۆسیەی ئاوەوە هەیە لەگەڵ بوارەكانی ئابوری و وەبەرهێنان و فراوانكردنی قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی و پێشكەشكردنی ئاسانكاری پێویست و لابردنی رێگرییەكان لەبەردەمیاندا، لەگەڵ هەماهەنگی لە بواری شەڕ لە دژی تیرۆر.
لەبەشێكی تری دیدارەكەدا بە شێوەیەكی جیا تاوتوێی كاردانەوەكانی قەیرانی ئاو كرا كە پارێزگاكانی باشوری عێراق بەخۆیانەوە دەبینن بە تایبەت پارێزگای بەسڕە، لەگەڵ ئاسەوارە نەگەتیڤەكانی، لەو بارەیەوە سەرۆك ئەردۆغان داواكەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەند كرد بۆ بەردانەوەی ئاوی زیاتر بەشێوەیەك زامنی گەیشتنی بۆ ئەو پارێزگایانە بكات، تەئكیدیشیكردەوە توركیا پابەند دەبێت بە پێدانی پشكی ئاو كە بریاری لەبارەوە دراوە.
لای خۆیەوە حەلبوسی تەئكیدیكردەوە لە میانی دیدارەكەدا لەسەر گرنگی گێڕانی رۆڵێكی تایبەت لەلایەن توركیاوە لە دۆسیەی وەبەرهێناندا، داواشی لە كۆمپانیا توركیەكان كرد وەبەرهێنان لەو دەرفەتە كراوەیەدا بكەن و بەشداری كارایان هەبێت لە دۆسیەی دوبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات