سێیەمین ڤیستڤاڵی فلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیپێكرد

  • 10-10-2018, 00:00
  • +A -A

    سلێمانی -ا ه ع
    ئەمڕۆ چوارشەممە لەشاری سلێمانی سێیەمین ڤیستڤاڵی فلمی نێودەوڵەتی بە بەشداری ۱۲۲ فلم لە ۵۲ وڵاتەوە دەستیپێكرد.
    ڤستیڤاڵەكە لەدروشمی پاڵەوانە ژنەكان مرۆڤایەتی دەپارێزن، كاتژمێر ٦ی ئێوارە دەست پێبكات و ۷ ڕۆژ بەردەوام دەبێت لەم ماوەیەشدا فلمی درێژ و كورتە فلم و ئەنیمەیشن و دیكیۆمێنتاری و فلمی مناڵان پێشكەش دەكرێن.
    لەیەكەم ڕۆژی ڤیستیڤاڵەكەش پێنج خەڵات بەناوەكانی پەرچەم و تەهای كەریمی و ئەحمەد كایا و شكۆمەندی و سیناریۆ پێشكەش دەكرێن.
    ڤستیڤاڵەكە بە پشتوانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری وهونەری سلێمانی و ژمارەیەك كەسایەتی و كۆمپانیای سلێمانی ساز دەكرێت.