تایبەت – ا ه ع
موجاهید ئەبو هئل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق پەیامی سەرخۆشی ئاڕاستەی محەمەد دوری كرد كە ئەمڕۆ كتوپڕ كۆچی دوایی كرد.
ئەبو هێل لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند: بەخەم و پەژارەیەكی قوڵەوە ئەم بەیانیە هەواڵی كۆچی دوای محەمەد دوری(ئەبو هەیسەم) ئەستێرەی درەوشاوی كاری ڕادیۆیمان پێگەیشت كە بەكتوپڕی كۆچی دوای كرد.
وتیشی لەدەستدانی ناوبراو خەسارەتێكی گەورە بوو كە مێژویەكی دەوڵەمەندی لە كاری ڕادیۆیی دا هەیە هەتا ئەمڕۆش سەرقاڵی كاركردن بووە وسەرۆكایەتی لیژنەی كۆكردنەوەی ئەرشیفی عێراق و نۆژەنكردنەوەی كتێبخانەی هونەری عێراقییە بووە.
كۆچكردوو زیاتر لە 500 گۆرانی و مادەی هونەری لە كتێبخانە گشتیەكەی ڕادەستی پڕۆژەی imn میوزیك كردووە كە تۆڕەكە بەنیازە كەناڵە هونەریەكەی لەیوتیوب پەخشی بكات.
ئەبو هێل وتیشی لەوكاتەی پۆستی سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقییەم وەرگرتووە لەگەڵ كۆچكردوو كارم كردووە بۆ دروستكردنی مۆزەخانەی ڕاگەیاندنی عێراقی و گەڕانەوەی بیرەوەری هونەری عێراقییە بەباشترین شێوە و كۆچكردوو حەزی لەژیان بوو پڕ وزە بوو هەرگیز دوا دیدارم لەگەل كۆچكردوو لەبیر ناكەم كە دوێنێ بوو و باسی تەكنیكی نوێی كاری ڕادیۆیی بۆ دەكردم كە بیرەوەی ڕادیۆیی بۆ كردنەوەی باخچەی زەعیم.
وتیشی یەكێك لە هۆڵەكانی مۆزەخانە بەناوی ئەوەوە دەكرێت وەك ڕێزگرتنێك لە كۆچكردوو.