بەغدا – ا ه ع سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ یەك شەممە لەگەڵ حكومەتی ناوخۆیی پارێزگای بەسرە تاوتوێی بارودۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری پارێزگاكەی كرد. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت جبوری لە میانی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای بەسرە چاوی كەوتووە بە ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسەر و ئەندامانی ئەنجومەن و فەرماندە ئەمنیەكان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ئەو پارێزگایە بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی و ئەو كێشانەی روبەروی پارێزگای بەسرە بوەتەوە.