سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ باڵیۆزی ئەندۆنیسیا لەبەغداد تاوتوێی هاوكاری نێوان هەردوو وڵات دەكات

  • 10-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە باڵیۆزی ئەندۆنیسیا لەبەغداد كرد.
    سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: دادوەر فایەق زێدان پێشوازی لەبامبانج ئەنتاریسكو باڵیۆزی ئەندۆنیسیا و محەمەد عارف رەمەزان كونسڵی ئەندۆنیسیا كرد.
    هەر لەو بەیانامەیەدا هاتووە هەردوولا چەند پرسێكیان تاوتوێ كردووە كە پەیوەندیدارە بە هاوڵاتیانی كۆماری ئەندۆنیسیا لە دادگاكان بە تایبەتمەندیە جیاوازەكانەوە.