ئۆپەڕاسیۆنێكی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار دەست پێ دەكات

ئەمنی
  • 10-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد- ا ه ع
    سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەست پێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لەپارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند
    عەمید یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: لەسەر ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان وبە پلان و سەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكان فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی ئەنبار و پۆلیسی ئەنبار هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە شاری ڕومادی ئەنجامدا.
    ڕەسول وتیشی: ئۆپەڕاسیۆنەكە 69ئامانجی پێكاوە لەحەشارگەی چەك و تەقەمەنی و گرتنی تیرۆرستان.
    راشیگەیاند 5تیرۆرست دەستگیركراون و دەستیش بەسەر حەشارگەیەكی گەورەی چەك و تەقەمەنیدا گیراوە كە زیاتر لە 1000 بۆمبی چێندراوی تێدابووە.