بەغداد – ا ه ع
مایك بنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە لە نادیە موراد چالاكوانی عێراقی بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
بنس ڕایگەیاند لەگەڵ ئیڤانكا ترامپ لە كۆشكی سپی پێشوازییان لە نادیە موراد كردوە و پیرۆزبایی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵیان لێكردووە.
وتیشی ئازایەتی نادیە موراد سەرچاوەی ئیلهام بوو بۆ سەرجەم قوربانیانی دەستی دڕندەیی رێكخراوی داعش.