بەغداد-ا ه ع
لیژنەی كاتی یاسایی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بڕیاریدا تاوتۆێی بڕیاری پێدانی رۆڵی تەواوكاری خوێندكارانی قۆناغی كۆتایی لە زانكۆكانی عێراق بكات.
ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند:حەسەن كەریم جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆكایەتی كۆبونەوەی لیژنەی كاتی یاسایی كردوە.
لەو بەیاننامەیەشدا هاتووە: لیژنەكە بڕیاری داوە دەست بە تاوتوێی پرسی خوێندنی باڵا و وەرگرتنی ناوەندی و داواكاری نوێنەران بكات بە پێدانی ڕۆڵی تەواوكاری خوێندكاری قۆناغە كۆتاكانی زانكۆكانی عێراق لە دەسپێكی ئەمساڵەوە و هەژمارنەكردنی كەوتن بەهۆی ڕەوشی ئەمنی لە هەندێك پارێزگای عێراق و بەرفراوانكردنی كورسی خوێندنی باڵا و زیادكردنی پلانی وەرگرتنی ناوەندی و وەرگرتنی خوێندكارانی دەرچوانی قۆناغی دواناوەندی.