سلێمانی -ا ه ع
ئەمڕۆ چوارشەممە لەشاری سلێمانی سێیەمین ڤیستڤاڵی فلمی نێودەوڵەتی بە بەشداری ۱۲۲ فلم لە ۵۲ وڵاتەوە دەست پێدەكات.
ڤستیڤاڵەكە لەدروشمی پاڵەوانە ژنەكان مرۆڤایەتی دەپارێزن، كاتژمێر ٦ی ئێوارە دەست پێبكات و ۷ ڕۆژ بەردەوام دەبێت لەم ماوەیەشدا فلمی درێژ و كورتە فلم و ئەنیمەیشن و دیكیۆمێنتاری و فلمی مناڵان پێشكەش دەكرێن.
لەیەكەم ڕۆژی ڤیستیڤاڵەكەش پێنج خەڵات بەناوەكانی پەرچەم و تەهای كەریمی و ئەحمەد كایا و شكۆمەندی و سیناریۆ پێشكەش دەكرێن.
ڤستیڤاڵەكە بە پشتوانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری وهونەری سلێمانی و ژمارەیەك كەسایەتی و كۆمپانیای سلێمانی ساز دەكرێت.