عەبادی لەگەڵ حەكیم تاوتوێی هاوكاری حكومەتی داهاتوو دەكات بۆ تەواوكردنی كاروانی ئاوەداكردنەوە و سەقامگیری ئەمنی

  • 10-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و گرنگی یەكخستی هەوڵەكانی كرد بۆ پاراستنی كاروانی ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیری ئەمنی.
    لەبەیاننامەیەكدا كە لەنوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانەوە دەرچووە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە، هاتوە عەبادی پێشوازی لە حەكیم كردووە و تاوتوێی پێكهێنانی حكومەت و گرنگی یەكخستنی هەوڵەكانیان كردووە بۆ پاراستنی دەستكەوتە بەدیهاتووەكان كە لەماوەی پێشودا بەدەست هاتوون و باس لە هاوكاریكردنی حكومەتی داهاتوو كراوە بۆ بەردەوامیدان بە كاروانی ئاوەدانی و سەقامگیری ئاسایشی وڵات.