بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە سەبارەت بە كردنەوەی دەرگا بە رووی خۆ كاندید كردن بۆ پۆستە وزارییەكان كە چاوەروان دەكرێت پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی لێبكەوێتەوە.
لە رونكردنەوەكەیدا دەڵێت سوپاسی هەزاران هاوڵاتی دەكەین كە بە دەنگ داواكەوە هاتن لەرێی پێگەكەوە خۆیان كاندید كرد، ئەوەش بوونی متمانەیان دەسەلمێنێت.
دەشڵێت كاندید بوونی بۆ ئەو پۆستە و سەركەوتنی حكومەت بە بێ پشتیوانی هێزەكان بەدینایەت لەگەڵ پشتیوانی راستقینەی جەماوەر كە پێویستە بەدەستی بهێنین.
سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو رونیشیكردەوە ئەو كەسە سەربەخۆیانەی كە حزبەكان كاندیدیان كردوون بە سەربەخۆیی نامێننەوە.