پەرلەمانی عەرەبی ئامادەكاری بۆ گفتۆگۆكردن سەبارەت بە بارودۆخ و چاودێریكردنی پلانەكەی سەبارەت بە قودس دەكات

  • 23-12-2017, 00:00
  • +A -A

    قاهیرە – ا ه ع بریارە لە رۆژانی 24-28 ی ئەم مانگە پەرلەمانی عەرەبی دانیشتنی دووەم لە تەلاری كۆمەڵەی گشتی كۆمكاری عەرەبی لە قاهیرە ببەستێت. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا نوسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عەرەبی كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، هاتووە لە دانیشتنەكەدا پەرلەمانی عەرەبی گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی وڵاتانی عەرەبی دەكات لەو بەربەستانەی روبەروویان بونەتەوە بە تایبەت چاودێریكردنی ئەو پلانەی لە دانیشتنە نا ئاساییەكەی پەرلەمانی عەرەبی سەبارەت بە بریارەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل بریاری لەبارەوە درا، كە بریتیە لە ناردنی وەفدێك لە پەرلەمانی عەرەبی بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەفریقیا بۆ رونكردنەوەی پرسی قودس و كاردانەوەی بریارەكەی ئەمریكا لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە ناوچەكەدا.