26بۆمبی چێندراو لە قەزای كرمە لە ئەنبار پوچەڵكرانەوە

ئەمنی
  • 9-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    هێزە ئەمنیەكان ئەمڕۆ سێشەممە دەستیان گرت بەسەر 26 بۆمبی چێندراوی جۆراوجۆر لە قەزایی كەرمەی ئەنبار و دواتریش بۆمبەكان پوچەڵكرانەوە.
    عەمید یحیا ڕەسوڵ وتەبێژی ڕاگەیاندنی سەنتەری ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لیوای دامەزراوەكانی 51ی فیرقەی 14و بە پشت بەستن بەزانیاری وردی هەواڵگری دەستیان بەسەر حەشارگەیەكی بۆمبی چێندراو لە قەزایی كەرمەی ئەنبار گرتووە.
    هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: لەناو حەشارگەكە 26بۆمبی چێندراو دۆزراوەتەوە كە پاشماوەی گروپی تیرۆرستی داعش بوون و لەلایەن مەفرەزەی ئەندازیاری سەر بە فرقەكە لەهەمان شوێندا تەقێنراونەتەوە.