نەینەوا - ا ه ع
پۆلیسی نەینەوا، ئەمڕۆ سێشەممە، گۆڕێكی بەكۆمەڵی دۆزیەوە كە 22ڕوفاتی تێدابوو ڕوفاتەكان ئێزیدین ولەناویاندا كچی تەمەن 20ساڵانی تێدایە.
موقەدەم سەلام عكێدی وتەبێژی پۆلیسی نەینەوا لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ڕایگەیاند: هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆیی ڕوفاتی قوربانیانی ئێزیدی لە ناوچەی عەمو بەقال لە موسڵی كۆن دۆزیوەتەوە كە 16ڕوفاتیان كچن و دوای ڕەفاندنیان لەلایەن گروپی تیرۆرستی داعشەوە لە موسڵی كۆن كوژراون.
عكیدی وتیشی: هێزە ئەمنیەكان ڕوفاتەكانی ڕادەستی پزیشكی دادوەری كردووە بۆ ئەوەی لەلایەن كەس و كاریانەوە بناسرێنەوە و دواتریش ڕادەستی كەس و كاریان بكرێنەوە.